AP ١٤٠١ خەرمانان ٢٥ ١٢:٠٢

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

بنەڕەتی ڕژێمی ئاپارتایدی زایۆنی لەسەر دەستدرێژی و جەنایەت دانراوە

بنەڕەتی ڕژێمی ئاپارتایدی زایۆنی لەسەر دەستدرێژی و جەنایەت دانراوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بنەڕەتی ئیسرائیل لەسەر دەستدرێژی، جەنایەت و پێشێل کرانی ڕاشکاوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ دانراوە و بەردەوام هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ساڵڕۆژی جەنایەتی سەبرا و شتیلا لە ئینستاگرام نووسی: ئەمڕۆ 16 ی سێپتەمبەر، چل ساڵ بە سەر دەسپێکی جەنایەتی 3 ڕۆژەی کوشتوبڕی ئاوارە فەلەستینییەکان لە کەمپی سەبرا و شتیلا لە باشووری بەیرووت بە دەستی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی تێدەپەڕێت.

ناوبراو جەختی کرد: ئەمە نە یەکەم جەنایەتی ئەو ڕژێمە و نە دوایینیشی دەبێت.

کەنعانی هەروەها نووسی: بنەڕەتی ئیسرائیل لەسەر دەستدرێژی، جەنایەت و پێشێل کرانی ڕاشکاوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ دانراوە و بەردەوام هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت.

News ID 43521

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha